سلێمانی.. مه‌ڵبه‌ندی كلتووری ده‌كرێته‌وه
به‌مه‌به‌ستی ناساندنی كلتووری كوردی به توێژی گه‌نجان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی، مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری كلتووری، كرایه‌وه.
سه‌روه‌ر محه‌مه‌د، سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی كلتووری فه‌رمانبه‌ران، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: " ئامانج له‌كردنه‌وه‌ی مه‌ڵبه‌ندی كلتووری فه‌رمانبه‌ران، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئێمه ده‌مانه‌وێت، كلتووری كوردی به‌گه‌نجان بناسێنین، بێگومان دیزاینی مه‌ڵبه‌ندی كلتووری فه‌رمانبه‌ران، مۆركی ڕه‌سه‌نی كوردی پێوه‌یه و ناھێڵین به‌ھۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاوه كلتورهكهمان كاڵ بێته‌وه".
گوتیشی: "به‌شێوه‌یه‌كی فۆلكلۆری ئه‌م مه‌ڵبه‌نده ڕۆشنبیرییه دروستكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌موومان بۆ مێژووی چه‌ندین ساڵه‌ی شاری سلێمانی بگه‌ڕێینه‌وه، ھه‌روه‌ھا تایبه‌تمه‌ندیه‌كی گرنگی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده ئه‌وه‌یه چادری كوردهواری تێدایه و خانووه‌كانی به قوڕ دروستكراون".
BAS NEWS-
