یه‌كه‌مین به‌شی زمانی سریانی له زانکۆی سەڵاحەددین كرایه‌وه
نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: كردنه‌وه‌ی به‌شی زمانی سریانی هه‌نگاوێكی گرنگ و ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌یه له كوردستان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، ڕاگری ژماره‌یه‌ك له كۆلێژه‌كان و مامۆستایانی زانكۆ له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، بۆ یه‌كه‌م جار كردنه‌وه‌ی به‌شی زمانی سریانی، ڕاگه‌یه‌ندرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 6/12/2016 به ئاماده‌بوونی د.ئامانج سه‌عید، به نوێنه‌رایه‌تی د.یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، د. ئه‌حمه‌د دزه‌یی، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، كردنه‌وه‌ی به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی سریانی، ڕاگه‌یه‌ندرا، نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا، له مه‌راسیمی كردنه‌وه ئه‌و به‌شه، ڕایگه‌یاند: "كردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی هه‌رێمه‌كه‌مانه له فره‌یی و ڕێزگرتن و جیاوازی پێكه‌وه‌ژیان پێشان ده‌دات، له‌هه‌مان كاتدا بایه‌خدان به پێكه‌وه ژیان و لێبورده‌یی و ئاشنابوون به زمان، ئه‌ده‌ب، كه‌لتوور، مێژوو و كه‌له‌پوری پێكهاته جیاكانی كوردستان له ڕێگه‌ی توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌یه‌كێك له كارنامه سه‌ره‌كیه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان داده‌نێین".
هاوكات د. ئامانج سه‌عید، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "هه‌ر له چوارچێوه‌ی بایه‌خپێدانه‌كانمان به‌و بابه‌تانه له ڕۆژانی داهاتوودا كۆنفرانسێكی فراوان بۆ لێورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان به‌ڕێوه ده‌به‌ین".
له‌مباره‌یه‌وه‌ش د.سه‌عید عومه‌ر، ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌وی ڕاگه‌یاند: "زمانی سریانی یه‌كێكه له زمانه دێرینه‌كانی ناوچه‌كه، سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بۆ زمانی ئارامی، له‌و ساوه‌ش تا ئێستاش ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی جگه له هه‌رێمی كوردستان، له وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش قسه‌و گفتوگۆی پێ ده‌كه‌ن".
گوتیشی: "بۆ ئه‌مساڵی خوێندن ٢٠ قوتابی له به‌شی سریانی وه‌رگیراوه، له ساڵانی داهاتوش ده‌رچوان ده‌بنه پاڵپشتیه‌كی گرنگ بۆ به‌هێزكردنی زمانی سریانی".
سه‌رۆكی به‌شی زمانی سریانیش له وته‌یكدا، دوای ئه‌وه‌ی دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه زانستیه، وتی: كردنه‌وه‌ی به‌شی زمانی سریانی دوای هه‌وڵ و ماندوبونێكی زۆر كراوه‌ته‌وه، وتیشی ئه‌م به‌شه تایبه‌ت ده‌بێ به‌زمان و كه‌لتور و كه‌له‌پوری سریانی، هه‌ربۆیه توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌كادیمی به‌راوردكاری ده‌كات.
bas news -
