پێداویستی خوێندن به‌سه‌ر زیاتر له 2 هه‌زار قوتابی دابه‌ش كرا
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ وڵاتی كوێت، به‌پێی پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش 20 هه‌زار جانتاو پێداویستی خوێندن به‌سه‌ر 20 هه‌زار قوتابی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی دابه‌ش ده‌كات، هاوكات به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی ''UNHCR، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق پێداویستی ناوماڵ و گه‌رمكه‌ره‌وه‌یان به‌سه‌ر زیاتر له 1082 خێزانی كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه‌دا دابه‌ش كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6/12/2016 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، له‌میانی گرنگیدانی زیاتر به پڕۆسه‌ی خوێندن و ئاسانكاری كردن بۆ قوتابیانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ئاواره‌كان، ساڵانه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی پڕۆسه‌ی خوێندن، ده‌ست ده‌كات به دابه‌ش كردنی جانتاو پێداویستییه‌كانی خوێندن، به‌سه‌ر قوتابیانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی، له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌مپی ئاواره‌و په‌نابه‌راندا.
ئه‌مڕۆ له له چالاكییه‌كی نوێ‌دا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ وڵاتی كوێت به ئاماده‌بوونی د.عومه‌ر ئه‌لكه‌نده‌ری، قونسوڵی گشتی ده‌وڵه‌تی كوێت له هه‌ولێر و مو‌سا ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، له‌كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه1، دیبه‌گه2، ترانزێت و یاریگا، به‌سه‌ر 2550 قوتابی ئاواره‌دا جانتاو پێداویستییه جۆراوجۆره‌كانی خوێندن دابه‌ش كرا.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ، ده‌زگاتی خێرخوازیی بارزانی، به هاوكاری ڕێكخراوی UNHCR، سۆبه، دۆشه‌ك، به‌تانی، جلیكان، پێداویستی پاككه‌ره‌وه، سێت مه‌تبه‌خ و ئاگركوژێنه‌وه‌یان به‌سه‌ر 566 خێزانی ناو كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه‌دا دابه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی زستان ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، نه‌وت و جلی گه‌رم و گه‌رمكه‌ره‌وه‌كان به‌سه‌ر خێزانه‌كانی ناو كه‌مپه‌كاندا بڵاو ده‌كاته‌وه.
له هه‌مان رۆژدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، هاوكاری و پێداویستی ناوماڵیان وه‌ك خاولی، پێداویستی پاككه‌ره‌وه‌و حه‌سیریان پێشكه‌شی 516 خێزانی ناو كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه كرد، هه‌روه‌ها په‌ناگه‌یان به‌سه‌ر 117 كه‌سدا دابه‌شكرد كه تازه ئاواره‌بوون و له‌كه‌مپه‌كاندا نیشته‌جێكراون.
BAS NEWS -
