ده‌نیز بایكال پشتگیری له ئه‌حمه‌د تورك ده‌كات
ده‌نیز بایكال له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (سی ئێن ئێن)ـی توركی پشتگیری له ئه‌حمه‌د تورك سه‌رۆكی شاره‌وانی مێردین كرد و، گوتی پێویسته حكوومه‌ت ئازادی بكات، چونكه ئه‌و هه‌میشه باسی ئاشتی كردووه و هیچ كاتێك دژی حكوومه‌ت هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌كردووه.
بایكال داوای له حكوومه‌ت كرد كه جیاوازی بكات له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی پشتگیری له په‌كه‌كه ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌یشی دژی شه‌ڕ و دۆستی ئاشتین. هه‌روه‌ها باسی له ئه‌حمه‌د تورك كرد كه له‌وه‌ته‌ی هاوڕێی بووه هه‌میشه باسی ئاشتی كردووه و هه‌رگیز رۆژێك له رۆژان پشتگیری له په‌كه‌كه نه‌كردووه، هه‌ربۆیه كاتێك زیندانی كرا سه‌ردانی خێزانه‌كه‌ی كرد و هاوخه‌می خۆی بۆ ده‌ربڕی.
باسی له‌وه‌ش كرد كه ئه‌حمه‌د تورك یه‌كێك بووه له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی دژی سیاسه‌تی خه‌نده‌ق بووه و به‌رده‌وام دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌و سیاسه‌ته ده‌ربڕیوه، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت كه ئه‌حمه‌د تورك ئاشتی ده‌وێت نه‌ك شه‌ڕ.
bas news -
