به‌وێنه‌ ..له‌ سلێمانی تانکەرێکی سووتەمەنی گڕی گرت

به‌وێنه‌ ..له‌ سلێمانی تانکەرێکی سووتەمەنی گڕی گرت
تانكه‌رێكى سووته‌مه‌نى له‌ ناوچه‌ى بازیان، سه‌ر به‌ پارێزگاى سلێمانى به‌ بارێك سووته‌مه‌نییه‌وه‌ گڕی گرت، تیمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه‌ش توانییان به‌ كه‌متر له‌ كاتژمێرێك ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن.


ڕێکان جەمال، گوتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانى، لەلێدوانێکدا بۆ(باسنوز) ڕایگەیاند:" ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگری سووتەمەنی لەناوچەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی گڕی گرتووە وباره‌كه‌ى به‌ته‌واوه‌تى سووتاوه‌.


ڕوونیشی کردەوە:" پێشتر خاوەنی تانکەرەکە ھەستی بەوە کردووە کە ئۆتۆمبێلەکەی شۆڕتی تێدایە، بۆ ئەوەی زیان بە ھەوڵاتیان نەکەوێت، ئۆتۆمبێلەکەی لە شوێنێکی چۆڵ ڕاگرتووە، بەڵام دواتر بەھۆکارێکی نادیار گڕی گرتووە.



گوتەبێژه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشکرد، كه‌ تیمەکانی بەرگری چونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانراوە به‌کەمتر لە کاتژمێرێک ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکه‌ن
bas news -
Top