خانه‌قین.. بڕیاری دامه‌زراندنى 138 مامۆستا درا
یوسف ئیبراهیم، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خانه‌قین، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: " ماوه‌یه‌كى زۆره هه‌وڵ ده‌ده‌ین، ژماره‌یه‌ك مامۆستا بۆ قوتابخانه‌كانی خانه‌قین دابمه‌زرێنین، له به‌ر ئه‌وه‌ى گرفتی كه‌مى مامۆستامان هه‌بوو و دواجار ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، بڕیاردرا به دامه‌زراندنى 99 ده‌رچووی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ى دبلۆم وه‌ك مامۆستای سه‌ره‌تایی و 39 ده‌رچووی هه‌ڵكری بڕوانامه‌ى بكالۆریۆس وه‌ك مامۆستای ئاماده‌یی داده‌مه‌زرێن".
گوتیشی: "له هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ناویان ده‌رچووه بۆ دامه‌زراندن ده‌ست به كار ده‌بن".
شارۆچكه‌ى خانه‌قین، یه‌كێكه له ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان و له ڕووى كارگێڕییه‌وه سه‌ر به پارێزگای دیاله‌یه.
bas news -
