دوائامار: زیاتر له 119 هه‌زار كه‌س له مووسڵه‌وه ئاواره بوونه
(شاكر یاسین) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆچ و كۆچبه‌ران له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: ''به‌پێی دوائامار له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 14 هه‌زار خێزان كه زیاتر له 119 هه‌زار هاووڵاتی ده‌بن له شاری مووسڵه‌وه هاتوونه‌ته هه‌رێم و، له كه‌مپه‌كانی خازر و حه‌سه‌ن شام و زێلكان نیشته‌جێ كراون.''
گوتیشی: چه‌ندان كه‌مپ بۆ ئه‌و ئاوارانه دروست كراون.. ئاواره‌كان له‌و كه‌مپانه نیشته‌جێ كراون، چه‌ند كه‌مپێكی دیكه‌ش هه‌ن ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی هاتنی ئاواره‌كان به‌رده‌وام بێت تێیاندا نیشته‌جێ ده‌كرێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆچ و كۆچبه‌ران له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تێبینایی خۆیانی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی پێشوازی و نیشته‌جێكردنی ئاواره‌كان ده‌ربڕی و گوتی، ''وه‌رزی زستان، دیاره كه پێشتر به‌رنامه هه‌بوو چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك هاوكاریی ئاواره‌كان بكرێت، به‌ڵام ئێستا تیبینیمان له‌سه‌ر هه‌ندێك شت هه‌یه، چونكه كاتێك كه باران ده‌بارێت هه‌ندێك له خێمه‌كان ئاو ده‌چێته نێویانه‌وه.. حكوومه‌تی عێراق به‌رپرسه له‌م كهموكڕیانه و تا چ ڕاده‌یه‌كیش ده‌توانێت بۆ چ شوێنێك پاره دابین بكات، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی ئاواره‌كان بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا حكوومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌رده‌وامن له هاوكاریكردنی ئاواره‌كان، هه‌ڵبه ئه‌ركی نیشته‌جێكردن و ئیداره‌دانی ئاواران له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی عێراقه.''
KDP
