گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی: پرۆژه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان وه‌رده‌گرین

 گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی: پرۆژه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان وه‌رده‌گرین
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتیی كوردستان، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ پارتی به‌ جددییه‌وه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسیی كوردستان ده‌كات، كۆبونه‌وه‌ش هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات.

د.محه‌مه‌د عه‌لی، گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتیی كوردستان، له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: "وه‌ك پارتی دیموكراتیی كوردستان، پڕۆژه‌ی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان وه‌رده‌گرین و به‌كراوه‌یی ده‌یانهێلینه‌وه‌، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی خاڵی پڕۆژه‌كان له‌یه‌كتره‌وه‌ نزیك بن".
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتیی كوردستان، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه‌: "وه‌ك پارتی دیموكراتیی كوردستان، به‌جددی له‌گه‌ڵ لایه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان گفتوگۆ بۆ تێپه‌ڕاندنی كوردستان له‌م قه‌یرانه‌ سیاسییه‌، ده‌كه‌ین".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا هه‌ریه‌ك له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی پڕۆژه‌یان ئاماده‌ كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بیده‌نه‌ لایه‌نی یه‌كه‌م، ئه‌ویش پارتی دیموكراتیی كوردستانه‌".
















باسنیوز
Top