مەحموود عوسمان: تادێت دەستوەردانی مالیکی لە کوردستان زیاتر دەبێت

 مەحموود عوسمان: تادێت دەستوەردانی مالیکی لە کوردستان زیاتر دەبێت
سیاسەتمەدارێکی کورد ئاماژە بەوە دەکات کە تادێت دەستوەردانی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت، ئەوەش پەیوەندی بە شەقبوونی ناوماڵی کوردستانەوە هەیە.

د.مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد ڕاگەیاند: “کەس بەقەد نووری مالیکی، سوودی لە دۆخی ناوخۆی کوردستان نەبینیوە، ئەوەتا حەیدەر عەبادیش بێ دەنگە، چونکە شەڕەکە بەرۆکی ئەویشی گرتووەتەوە و دوورنییە ئێران و عێراقیش دەستوەردەنە دۆخی ناوخۆی کوردستان، چونکە ئەوە هەفتەیەک بوو گفتوگۆ دەستی پێکردبوو، بەس ئەم هەفتەیە دیدارەکان ساردبوونەوەیان پێوە دیارە”. ڕوونیشی کردەوە: “دۆخی کوردستان زۆر ئاڵۆز بووە، حزبەکان بەرپرسیارن لەسەر ئەم دۆخەکە، چونکە دەستی نووری مالیکی لە کاروباری کوردستان زۆر زیاتر بووە و بەرەو زیاتریش دەڕوات، چونکە مالیکی گەورەترین کوتلەی لە پەرلەمانی عێراق هەیە و کاریگەری باشی لەسەر پرسی مووچە هەیە".

ئەوەشی ڕوون کردەوە: “مالیکی وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر بە بارزانی و هەرێمی کوردستان، هەموو رێگایەک دەگرێتە بەر”.















باسنیوز
Top