ڕێنمایی بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵات و دیارى له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ران و به‌رپرسان ده‌رده‌كرێت
له‌نێو رێنماییه‌كه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی هه‌رێمی كوردستان ، ئاماژه به بڕی پاره‌ی ئه‌و خه‌ڵاتانه كراوه كه به‌رپرسان له‌لایه‌ن خه‌ڵك و داموده‌زگاكان بۆیان ده‌كڕدرێت و پێیان ده‌درێت.
له رێنماییه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه ئه‌گه‌ر به‌رپرسێك خه‌ڵاتێكی پێ درا له 10 هه‌زار دۆلارنرخه‌كه‌ی زیاتر بێت، ئه‌وه ده‌بێ ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی لێی ئاگادار بكرێته‌وه.
هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ش روون كراوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رێك دیارییه‌ك یان خه‌ڵاتێكی پێ درا له 100 دۆلار تاوه‌كو 500 دۆلار بوو، ده‌بێت به‌رپرسی سه‌رووی خۆی له‌و بابه‌ته ئاگادر بكاته‌وه ئه‌ویش له ماوه‌ی 30 رۆژدا.
جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه، هه‌ركات به‌رپرسێك یان فه‌رمانبه‌رێك به نوێنه‌رایه‌تیی فه‌رمانگه‌كه‌ی یان حكوومه‌ت خه‌ڵات و دیارییه‌كی پێ درا، ئه‌وه ده‌بێ بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت بیگه‌ڕێنێته‌وه.
دووپاتی ئه‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه هه‌ركات بزاندرێت پێدانی دیاری و خه‌ڵات بۆ به‌ڕێكردنی كارێكی نایاسایی بێت، ئه‌وه ده‌بێت ره‌ت بكرێته‌وه ئه‌گه‌ر وه‌ربگیرێت ئه‌وه به كارێكی به‌ده‌ر له یاسا ئه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌و رێنماییه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه ئێستا كه‌وتووه‌ته واری جێبه‌جێكردنه‌وه و به‌شێكه له رێنمایی ژماره 1ی ساڵی 2016ی ڕێساكانی ئه‌رێنی وه‌زیفی فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی له هه‌رێمی كوردستان.
موشیر ره‌شید به‌رێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی كاروباری یاسایی له ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی كوردستان راگه‌یاند، ئه‌و رێنماییانه‌ی پێوه‌سته به چۆنیه‌تیی پێدانی خه‌ڵات و دیاری بۆ ئه‌وه‌یه فه‌رمانبه‌ر پاكی و شه‌فافیه‌تی خۆی له كاره‌كه‌ی له‌ده‌ست نه‌دات، گوتی: ئه‌گه‌ر كه‌سێك خه‌ڵاتێك بداته فه‌رمانبه‌رێك و نرخه‌كه‌ی كه‌م بێت، ده‌بێت فه‌رمانبه‌ره‌كه به‌رپرسی كاره‌كه‌ی خۆی ئاگادار بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌ش زیاتر بوو له 500 دۆلار ئه‌وه ده‌بێت به‌رپرسی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ی یان به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كه‌ی ئاگادار بكاته‌وه.
موشیر گوتیشی: هه‌ر خه‌ڵات و دیارییه‌ك نرخه‌كه‌ی له هه‌زار دۆلار زیاتر بوو، ده‌بێت فه‌رمانگه‌كان زانیاری بده‌نه ده‌سته‌ی نه‌زاهه و ئاگاداری بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر نا به نایاسایی ئه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌رپرسه‌كه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه جه‌ختی كرده‌وه هه‌ر دیارییه‌ك بۆ واسته و واسته‌كاری بێت ئه‌وه به‌ده‌ره له‌و رێنماییه و كارێكی نایاساییه، گوتیشی: ئه‌گه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك له نێوخۆ یان له ده‌ره‌وه هه‌ر خه‌ڵاتێكی پێ بدرێت ره‌مزی بێت یان به‌های هه‌بێت، ئه‌وه ده‌بێت بگه‌رێندرێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی و نابێت وه‌كو موڵكی كه‌سی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو له‌مه‌ودوا ده‌بێ هه‌موو فه‌رمانبه‌ر و به‌رپرسێك ئیمزا له‌سه‌ر ئه‌و رێنماییه بكات.
باسنيوز
