لیوایه‌ك بۆ پێشمه‌رگه‌ی عه‌ره‌ب دروست ده‌كرێت
شێخ موزاحم ئه‌حمه‌د ئه‌لحوێت، گوته‌بێژی هێزه‌كانی نه‌ینه‌وا ئه‌لعه‌ره‌بییه راگه‌یاند، لیوایه‌كی تایبه‌تی پێشمه‌رگه له خه‌ڵكی عه‌ره‌ب دروست ده‌كرێت، گوتی: "به فه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، لیوایه‌كی تایبه‌تی پێشمه‌رگه‌ی عه‌ره‌ب به ناوی لیوای پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوای دیجله ده‌بێت و ئه‌ركیان پاراستنی زوممار و ره‌بیعه ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، هێزه‌كانی ئه‌و لیوایه له رۆڵه‌ی سه‌رجه‌م عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه ده‌بێت، گوتیشی: "زیاتر له 4 هه‌زار كه‌س ناویان تۆمار كردووه، به‌ڵام لیوایه‌كه پێویستی به 2 هه‌زار كه‌سه و میلاكی ئه‌و هێزه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێت و فه‌رمانیش له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وه‌رده‌گرن".
ڕوونیشی كرده‌وه، به‌م نزیكانه ئه‌و 2 هه‌زار كه‌سه‌ی عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌كان، كه پێكهاتوون له عه‌شیره‌ته‌كانی شه‌ممه‌ر و جبوور و ته‌ی و لهێب و چه‌ند عه‌شیره‌تێكی تر، ده‌خرێنه نێو مه‌شق و راهێنانى تایبه‌ت، گوتیشی: "لیژنه‌یه‌ك له هێزی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان پێكهاتووه بۆ وردبینیكردنی ناوه‌كان، هه‌ر كه‌س گومانێكی له‌سه‌ر بێت و شیاو نه‌بێت دوور ده‌خرێته‌وه و دواى ئه‌وه ده‌خرێنه به‌ر راهێنان".
ناحیه‌ی ره‌بیعه و ناوچه‌ی زوممار سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وان و زیاتر له 160 گوند له‌خۆ ده‌گرن، كه زۆربه‌ی زۆریان عه‌ره‌بی سوننه‌ن.
گوته‌بێژی هێزه‌كانی نه‌ینه‌وا ڕوونی كرده‌وه، ئه‌و لیوایه ناچێته نێو مووسڵ، به‌ڵكو به هاوئاهه‌نگیی هێزه‌كانی تری پێشمه‌رگه ئه‌ركیان پاراستنی ناوچه و گونده‌كانی زوممار و ره‌بیعه و نزیك رۆژئاوای دیجله‌یه.
پێوه‌ند به هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی ناوه‌ند و هێزه‌كانی تری عێراق بۆ دروستكردنی ئه‌و لیوایه‌ی پێشمه‌رگه‌ی عه‌ره‌ب، شێخ موزاحم گوتی: "حكوومه‌تی ناوه‌ند ئاگای له‌م هێزه هه‌یه، به‌ڵام خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه حه‌ز ناكه‌ن پێوه‌ندییان به حكوومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه هه‌بێت، چونكه كه داعش هێرشی كرد ئه‌وان هیچ به‌رگرییان لێ نه‌كردن، به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی و حكوومه‌تی عێراق پێشوازییان له‌م لیوایه كردووه و پێیان خۆشه، به‌ڵام نوری مالیكی و هه‌ندێك هێزی تر كه ئێمه پێیان ده‌ڵێین سوننه‌ی مالیكی، دژی ئه‌و لیوایه‌ن".
ئه‌و پێی وایه بۆیه مالیكی دژی ئه‌و هێزه‌یه، چونكه ده‌زانێت خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه عه‌ره‌بی ره‌سه‌نن و ناكه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی ئه‌وان.
دوای ئه‌وه‌ی عه‌شیره‌ته‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه داوای ئه‌و هێزه‌یان له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد، له سه‌ره‌تای مانگی11ی 2016 له لایه‌ن بارزانی، فه‌رمانی پێكهێنانی ئه‌و لیوایه‌ی پێشمه‌رگه بۆ عه‌ره‌بی ناوچه‌كه ده‌ركراوه.
شێخ موزاحم ئه‌لحوێت ئاشكراشی كرد، پێكهاته‌ی هێزه‌كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 بۆ 30 ساڵیدایه.
ڕوونیشی كرده‌وه، پێكهێنانی ئه‌و هێزه رووداوێكی مێژووییه و زیاتر ئه‌وان سوور ده‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
شێخ عه‌لی راكان، یه‌كێك له شێخه‌كانی ناوچه‌ی زومماری راگه‌یاند، رۆڵه‌كانی ئه‌وان له‌و لیوایه ده‌بنه پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی گوند و ناوچه‌كانیان.
روونیشی كرده‌وه، له‌سه‌ر داوای ئه‌وان و به فه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و لیوایه‌یان بۆ دروست ده‌كرێت و جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌وان هه‌ست به ئارامی ده‌كه‌ن كاتێك له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندان.
باسنيوز
