یه‌كێتی نامه‌یه‌كی توند ده‌داته گۆڕان
له‌تیف شێخ عومه‌ر، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رای گه‌یاند، هه‌ڵوێستی یه‌كێتی له‌سه‌ر بایكۆتی مامۆستایان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه روون بووه كه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایی مامۆستایان و به‌رده‌وامیی خوێندندا بووه، گوتی: "هیچ قسه‌یه‌كمان له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه داواكانی مامۆستایان و خۆپیشانده‌ران ره‌وایه، به‌ڵام به به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌زانین كه خوێندنیش له سلێمانی به‌رده‌وام بێت و ئه‌مساڵی خوێندنی قوتابییان نه‌فه‌وتێ، چونكه ئه‌وه زیانی بۆ هه‌موومان ده‌بێت".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتی ئاشكراشی كرد، ئه‌وان وه‌كو یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌یان به به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه یه‌كێتی بوون كردووه، گوتی: "قسه‌مان بۆ كردوون كه به‌رژه‌وه‌ندی وایه خوێندن به‌رده‌وام بێت و كۆتایی به بایكۆت بهێنرێ".
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نامه‌یه‌كی توندی بۆ سه‌ركرده‌كانی گۆڕان ناردووه و داوای لێ كردوون یان ببنه‌وه به ئۆپۆزسیۆن، یان وه‌كو شه‌ریكی ده‌سه‌ڵات بن له سلێمانی، له‌كاتێكدا كه چه‌ندین پۆست و به‌رپرسیاریه‌تییان وه‌رگرتووه.
له ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌دا هاتووه: " ناكرێت ئێوه هه‌م له ده‌سه‌ڵات و هه‌م له ئۆپۆزسیۆندا بن، یا ده‌بێت وه‌كو شه‌ریكی ده‌سه‌ڵات مامه‌ڵه بكه‌ن، یا وه‌كو ئۆپۆزسیۆن و ناڕازی، ناكرێ ئێوه له ده‌سه‌ڵاتی سلێمانی و له شهقامهكهشیدا شه‌ریك بن".
هه‌ر له نامه‌كه‌دا داوای روونكردنه‌وه له هه‌ڵوێستی كۆتایی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كراوه سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامیی بایكۆتی مامۆستایان له سلێمانی و بوونی ئه‌وان له‌پشته‌وه‌ی به‌رده‌وامیی بایكۆتی مامۆستایان، له كاتێكدا كه رێككه‌وتن كراوه بۆ كۆتایی پێهێنانی.
به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی یه‌كێتی به راگه‌یه‌نراوێك بۆ رای گشتی داوه‌ته‌وه و له ماڵپه‌ڕ و ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تیایدا یه‌كێتی به توندوتیژی له‌به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران تۆمه‌تبار كردووه، تیایدا هاتووه: "ئێمه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌موو شێوازه‌كانی توندوتیژی و گرتن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر خۆپیشانده‌ران و چالاكوانانی مه‌ده‌نی به‌توندی ئیدانه ده‌كه‌ین، ئه‌م جۆره ره‌فتارانه نه‌ك هه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكه‌ن، به‌ڵكو ده‌بنه مایه‌ی كاردانه‌وه و پشێویی زیاتر و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه".
له وه‌ڵامی زیاتری نامه‌كه‌ی یه‌كێتیدا، گۆڕان نووسیویه‌تی: "به‌هۆی دابین نه‌كردنی مووچه و مافی مامۆستایانه‌وه پرۆسه‌ی خوێندن و بایكۆت له سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان په‌كی كه‌وتووه و بایكۆت به‌رده‌وامه".
لای خۆشیه‌وه به‌رهه‌م مسته‌فا، ئه‌ندامی سكرتاریه‌تیی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان، كه پشتیوانی له بایكۆتی مامۆستایان ده‌كات، له پۆستێكیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، له‌تیف شێخ عومه‌ر، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی به ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه و خوێندنگاكان كردووه و پێی گوتوون، هه‌ركه‌سێك بایكۆت ناشكێنێت با مۆره‌كه‌ی جێ بهێڵێت.
به‌ڵام له‌تیف شێخ عومه‌ر، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌وه‌ی ره‌ت كرده‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، له‌و كۆبوونه‌وه‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك نهیانگتووه ده‌بێت وا بكه‌ن، یان وا مه‌كه‌ن، ته‌نیا قسه‌یان له‌سه‌ر خراپیی بایكۆت و دواخستنی پڕۆسه‌ی خوێندن كردووه.
لای خۆشیانه‌وه د. فایه‌ق گوڵپی، چاودێری سیاسی له سلێمانی، له دیمانه‌یه‌كیدا كه ورده‌كارییه‌كه‌ی له‌و ژماره‌یه‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه، رای گه‌یاند، سه‌ره‌تا گۆڕان و ئیسلامییه‌كان ده‌یانویست بایكۆت له نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه ده‌ست پێ بكات، به‌ڵام كه سه‌رنه‌كه‌وتن رۆیشتنه سه‌ر ملی قوتابییان و پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده، گوتیشی: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له بایكۆتی خوێندن ناكه‌م و ئه‌وه زیانی زۆر به شاره‌كه و هه‌موو خه‌ڵكی سلێمانی ده‌گه‌یه‌نێ، له‌وه‌دا پشتیوانیی پارتیم كه ده‌یه‌وێ كۆتایی به بایكۆتی سلێمانی بهێنێ".
باسنيوز
