دڵشاد عومەر: ھەوڵی لەباربردنی پڕۆسەی پەروەردە لە سلێمانی گەورەترین خیانەتە
ئەمڕۆ سێشەممە 6\12\2016، دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، ڕاگەیاند: ”من لە نێوان دوو بەرداش دام، لە لایەکەوە مافی ھاووڵاتییان و خەمی خەڵک، لەلایەکی دیکەشەوە کەمتەرخەمی حکوومەت“.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە نایەوێت کار بکات و تێیدا ”پیاو خراپ“ بێت.
لەلایەکی دیکەوە دڵشاد عومەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ھۆکاری دەست لەکار کێشانەوەی خستە ڕوو و ڕای گەیاند: ”ھۆکارەکەی بریتییە لە، ململانێی حزبی و ڕاستگۆ نەبوونی حزبەکان و نەبوونی یەک ھەڵوێستی حزبەکان کە ھەر یەکە بە جیا ئیش دەکات، ھەروەھا زاڵبوونی زمانی زبر و قسەی نەشیاو لەم شارەدا کە ژمارەیەک لەوانە بەرپرسی پەروەردە و مامۆستان“.
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”ھەندێک بەرپرسی حزبی و پەرلەمانتاری ئێستا و خانەنشینکراو، ئەسپی خۆیان بۆ لەباربردنی پرۆسەی پەروەردە تاودەدەن“.
باسنيوز
