دڵشاد عومەر: ھەوڵی لەباربردنی پڕۆسەی پەروەردە لە سلێمانی گەورەترین خیانەتە

دڵشاد عومەر: ھەوڵی لەباربردنی پڕۆسەی پەروەردە لە سلێمانی گەورەترین خیانەتە
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ھۆکاری دەست لەکار کێشانەوەی ئاشکرا کرد و ڕای گەیاند کە بەھۆی ھەوڵدان بۆ ناوزڕاندنی لەلایەک و ململانێی حزبی لەلایەکی دیکەوە، دەستی لەکار کێشاوەتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە 6\12\2016، دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، ڕاگەیاند: ”من لە نێوان دوو بەرداش دام، لە لایەکەوە مافی ھاووڵاتییان و خەمی خەڵک، لەلایەکی دیکەشەوە کەمتەرخەمی حکوومەت“.


ئەوەشی ڕوون کردەوە کە نایەوێت کار بکات و تێیدا ”پیاو خراپ“ بێت.


لەلایەکی دیکەوە دڵشاد عومەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ھۆکاری دەست لەکار کێشانەوەی خستە ڕوو و ڕای گەیاند: ”ھۆکارەکەی بریتییە لە، ململانێی حزبی و ڕاستگۆ نەبوونی حزبەکان و نەبوونی یەک ھەڵوێستی حزبەکان کە ھەر یەکە بە جیا ئیش دەکات، ھەروەھا زاڵبوونی زمانی زبر و قسەی نەشیاو لەم شارەدا کە ژمارەیەک لەوانە بەرپرسی پەروەردە و مامۆستان“.


بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”ھەندێک بەرپرسی حزبی و پەرلەمانتاری ئێستا و خانەنشینکراو، ئەسپی خۆیان بۆ لەباربردنی پرۆسەی پەروەردە تاودەدەن“.




باسنيوز
Top