پەرلەمانتارێک: خەریکە کوشتنی خەڵکی هەرێمی کوردستان لەنێو سنووری پەکەکە دەبێتە دیاردە
نازم هەرکی، جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیاند: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، گەنجێک بەناوی بەرۆژ ڕەمەزان لە ناوچەی (گیزە)ی سەر بە شاری ئامیدی لەلایەن پەکەکەوە کوژرا، ئێستاش دەستیان داوەتە سیاسەتی هەڵە و ترسناک لە ناوچەکە”. ڕوونیشی کردەوە: “ماوەیەکی دوور و درێژە پەکەکە دەستی داوەتە سیاسەتی ترسناک لە کوردستانی باشوور، وای کردووە بە سەدان گوندی کوردستان ئاوەدان نەکرێتەوە، ناشکرێت خەڵکی ئێمە ببنە قوربانیی ململانێی پەکەکە و تورکیا و زەرەرمەند ببن، چونکە چەندین جار خەڵکی سڤیل لەلایەن پەکەکەوە کوژراوە، خەریکە کوشتنی خەڵک لە سنووری پەکەکە لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاردە".
ئەو پەرلەمانتارەی کوردستان لە لێدوانەکەیدا تیشکیشی خستە سەر ئەوەی: “لەبەر ململانێی پەکەکە و تورکیا، سەدان گوند لە ئاوەدانی بێبەش کراون، خەڵک ناتوانێت ڕەز و باخەکانی ببوژێنێتەوە، لەهەمووی مەترسیدارتر ئەوەیە کە ئێستا خەڵکی سڤیل دەکرێتە قوربانیی سیاسەتی پەکەکە، بۆیە داواکارین سەرکردایەتی و بەرپرسیاریەتیی پەکەکە ڕاپێچی دادگاکانی کوردستانی باشوور بکەن، ئەی مافی مرۆڤ لە کوێیە؟ ئەوە چەندین جارە خەڵک بە ناهەق دەکوژرێن".
باسنيوز
