مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكادا ره‌وشی سه‌ربازی و قۆناغی دوای شه‌ڕی داعش تاوتوێ ده‌كات
راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كه چه‌ند رۆژێكه به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی هه‌رێمی كوردستان له واشنتۆنه،چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته له باره‌ی ره‌وشی سیاسی و سه‌ربازیی و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه به تایبه‌تی قۆناغی دوای شه‌ڕی داعش ئه‌نجامداوه.
له میانی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ (ستیوارت جۆنز) باڵیۆزى پێشووى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له به‌غدا كه رۆژی دوو شه‌ممه 5/12/2016 ئه‌نجامیانداوه، خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و پرسی داهاتووی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە تاوتوێ كراوه.
مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ ستیوارت جۆنز باڵیۆزى پێشووى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له به‌غدا
له لایه‌كی دیكه‌وه مه‌سرور بارزانى ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ جۆناسان كۆهین، جێگرى یاریده‌ده‌رى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى ئه‌وروپا و ئۆراسیا كۆبوونه‌وه و په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه و قۆناغی دوای داعش گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
له‌و دیدارانه شاندی یاوه‌ری راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كه له د. فوئاد حوسێن، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مریكا پێكهاتوون به شداری دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان كردووه.
چەند رۆژێكە مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، بە یاوەری فوئاد حسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ تاوتوێکردنی داھاتووی ھەرێمی کوردستان و پاڵپشتیکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە و زانینی دید و بۆچوونی بەرپرسانی باڵای ئێستا و داھاتووی ئیدارەی ئەمریکا و تیمی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی نوێی ئەمریکا، لە واشنتۆنە.
مەسرور بارزانی دەیەوێت، لەم سەردانە پڕ لە جوڵە دیبلۆماسیەدا، لە ھەڕەمی وڵاتانی جیھانەوە، خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە، لەتەک خەباتی دیپلۆماتیانەی گونجاو‌دا، جارێکی دیکە پرسی داھاتووی ھەرێمی کوردستان لە ناوچەکە تاوتوێ بکات.
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، مەبەستیەتی لەگەڵ ئیدارەی ئێستا و داھاتووی ئەمریکا، باس لە ئاییندەی کوردستان و پێشمەرگە بکات، بەتایبەت کە چەندینجار ئەمریکاییەکان کوردی‌یان بە دۆستی نزیکی خۆیان زانیوە و پاڵپشتی و ھاوکاری بەردەوامی پێشمەرگە بوون لەشەڕی تیرۆردا.
باسنيوز
