بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەستی لەکار کێشایەوە

 بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەستی لەکار کێشایەوە
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بەهۆی ناڕەزاییەکانی مامۆستایان دەستی لەکار کێشایەوە.



سەرچاوەیەک لەنێو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 6\12\2016، دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، دەستی لەکار کێشاوەتەوە.



ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”مامۆستا دڵشاد لەژێر فشارێکی زۆردا بووە و نەیتوانیوە خواستی مامۆستایان و داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات، بۆیە بەناچاری دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە“.



چاوەڕوانیش دەکرێت هەر ئەمڕۆ سێشەممە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، دڵشاد عومەر، وردەکاریی دەست لەکار کێشانەوەکەی ئاشکرا بکات.





باسنيوز
Top