بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەستی لەکار کێشایەوە
سەرچاوەیەک لەنێو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 6\12\2016، دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، دەستی لەکار کێشاوەتەوە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد: ”مامۆستا دڵشاد لەژێر فشارێکی زۆردا بووە و نەیتوانیوە خواستی مامۆستایان و داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات، بۆیە بەناچاری دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە“.
چاوەڕوانیش دەکرێت هەر ئەمڕۆ سێشەممە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، دڵشاد عومەر، وردەکاریی دەست لەکار کێشانەوەکەی ئاشکرا بکات.
باسنيوز
