میدیای په‌یه‌ده‌: به‌ته‌قه‌ی سوپای توركیا 3 كه‌س له‌ رۆژئاوای كوردستان گیانیان له‌ده‌ستدا

میدیای په‌یه‌ده‌: به‌ته‌قه‌ی سوپای توركیا 3 كه‌س له‌ رۆژئاوای كوردستان گیانیان له‌ده‌ستدا
سوپای توركیا ده‌ستڕێژی گوله‌ له‌ژماره‌یه‌ك كه‌سی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات‌و 3 كه‌س گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن‌و 14ی دیكه‌ بێسه‌روشوێنن، به‌پێی میدیاكانی یه‌په‌گه‌.

به‌پێی ئاژانسی هاوار نیوز-نزیك له‌ یه‌په‌گه‌- گروپێك خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستان كه‌ له‌ 17 كه‌س پێكهاتوون، شه‌وی رابردوو له‌نزیك گوندی ئه‌بو جرادی نزیك له‌ شارۆچكه‌ی درباسیه‌ سه‌ر به‌ كانتۆنی جه‌زیره‌ سنوری رۆژئاوی كوردستان به‌ره‌و باكوری كوردستان رۆیشتوون به‌ مه‌به‌ستی كاركردن له‌ توركیا، به‌ڵام له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ ده‌ستڕێژی گوله‌یان لێكراوه‌.

"له‌ئه‌نجامی گوله‌بارانی سوپای توركیا له‌سه‌ر سنوری نێوان رۆژئاوای كوردستان‌و باكوری كوردستان له‌نزیك شارۆچكه‌ی درباسیه‌ له‌ كانتۆنی جه‌زیره‌ 3 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و چاره‌نوسی 14ی دیكه‌ش دیار نییه‌".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، دوای ئه‌وه‌ی خه‌لكی گوندی ئه‌بو جرادی به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ئاسایشیان له‌بوونی ته‌رمی 3 هاوڵاتی له‌ سه‌ر سنور ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌، دواتر ته‌رمه‌كان گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شارۆچكه‌ی درباسیه‌‌و چاره‌نوسی 14 كه‌سی دیكه‌ش دیارنییه‌.
XANDAN -
Top