خوێندنی باڵا: چیتر پێشینەی مانگانە لە وەزارەتی دارایی وەرناگرین
عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی له راگهیهنراوێكدا كه وێنهیهكی بۆ خهندان نێردراوه ڕایگەیاند "لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەنگاوەکانی سەربەخۆی دارایی زانکۆکانی لە ڕێگەی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکەوە دەستپێکرد".
وهزرهتهكه لە رێکەوتی (٢٩/١١/٢٠١٦) ، نوسراوێكی بەئیمزای د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا بەرز كردووهتهوه بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، كه لەمەودوا چیتر دیوانی وەزارەت پێشینە (نسریە)ی مانگانە وەرناگرێ، بەڵکو پشت بەداهاتی خۆی دەبەستێ بۆ ڕایکردنی کاروباری مانگانەی دیوانی وەزارەت، بهوتهی عهباس ئهكرهم.
لە نوسراوەکەدا هاتووە " لە (١/١٢/٢٠١٦)ەوە دیوانی وەزارەتەکەمان پێویستی بەتەمویلکردنی پێشینەی مانگانە نابێت لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری، بەڵکو دەیگەڕێنینەوە بۆ خزێنەی حکومەت، بۆ لەمەودواش لە داهاتی خۆمان خەرجیەکانی تەنها دیوانی وەزارەتەکەمان دابین دەکەین".
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا جەختی کردەوە، هەنگاو و کارەکانی وەزارەت بەردەوام دەبێ بۆ سەربەخۆی زیاتری زانکۆ و دەزگاو دامەزراوەکانی وەزارەت.
XANDAN -
