وه‌زیری په‌روه‌رده: فشار‌و ترس له‌سه‌ر مامۆستایان هه‌یه
پشتیوان سادق ئه‌مڕۆ له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی "فشار‌و ترس له‌سه‌ر مامۆستایان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان نه‌كرێته‌وه، داوایان لێده‌كه‌م ئه‌و ترسه بشكێنن و ده‌رگای قوتابخانه‌كان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵانی سلێمانی له‌وه زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن".
له‌باره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دوو مانگی خوێندن به‌هۆی بایكۆتی مامۆستایانه‌وه وه‌زیری په‌روه‌رده رایگه‌یاند "ئه‌وه زۆر زه‌حمه‌ته‌و قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه، مه‌جموعه خه‌ڵكێك رێگه ناده‌ن له زستاندا مامۆستایان ده‌وام بكه‌ن، چۆن رێگه ده‌ده‌ن له هاویندا مامۆستایان ده‌وام بكه‌ن".
تائێستا خوێندن له هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌رین به‌هۆی بایكۆتی نزیكه‌ی 50 هه‌زار مامۆستاوه ده‌ستیپێنه‌كردوه‌و له 2500 قوتابخانه زیاتر له 700 هه‌زار خوێندكار به‌هۆیه‌وه له خوێندن دابراون، ئه‌وه له‌كاتێكدایه له رۆی یه‌كی مانگی ده، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌فه‌رمی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی خوێندنی ساڵی 2016-2017ی راگه‌یاند.
پشتیوان سادق جه‌ختیكرده‌وه، ئاساییه رێكاری یاسایی بگرنه به‌ر له‌باره‌ی بایكۆتی مامۆستایانه‌وه.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا وه‌زیری په‌روه‌رده بڕیاریدا غیاباتی مامۆستایان وه‌ربگرێت، له نوێترین هه‌وڵدا بۆ شكاندنی بایكۆت، به‌ڵام زۆربه‌ی مامۆستایانی ناڕازیی پابه‌ندنه‌بوون به بڕیاره‌كه‌وه.
ئه‌مڕۆش مامۆستایانی ناڕازیی له‌سلێمانی خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرده‌وه‌و جه‌ختیان له به‌رده‌وامی بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن و داواكانی پێشوویان كرده‌وه كه خۆی ده‌بینێته‌وه له ده‌رهێنانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه.
XANDAN -
