شه‌ڕڤانێكی كه‌نه‌دی "له‌هه‌ولێر ده‌ستگیركراوه"
كه‌ی كه‌نه‌دی ، دایكی میكایل كه‌نه‌دی، ئه‌و شه‌ڕڤانه ته‌مه‌ن 32 ساڵیه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركراوه، ده‌ڵێت كوڕه‌كه‌ی ویستویه‌تی بۆ پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ له سلێمانییه‌وه بۆ وڵاتی خۆی بگه‌ڕێته‌وه، و له‌رۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردووه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كورده‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
میكایل كه‌نه‌دی
ڕاشیگه‌یاندووه، هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی كوڕه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كی كوردی كوڕه‌كه‌یه‌وه پێگه‌یشتووه "هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌یزانم ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌ستگیركراوه و ئێستا له هه‌ولێره و به‌پێی وته‌ی هاوڕێكه‌ی هیچ كه‌س نازانێت میكایل بۆچی ده‌ستگیركراوه."
دایكی مایكڵ، كه خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی ئێس تی ڤینسنته له باكووری هه‌رێمی ئه‌لبێرتای كه‌نه‌دا، ئاماژه‌یكردووه به‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی كوڕه‌كه‌ی زۆر سه‌خته به‌لایه‌وه چونكه ئه‌و كوڕێكی دیكه‌ی به‌ناوی كێڤن كه‌نه‌دی به‌هۆی بۆمبی چێنراوه‌وه له 8ی نیسانی 2007 دا له ئه‌فغانستان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كه شه‌ڕڤانی بیانی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیرده‌كرێت.
دیندار زێباری سەرۆکی لیژنەی باڵای بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خه‌ندان "بێ ئاگایی" خۆی له ده‌ستگیركردنی ئه‌و شه‌ڕڤانه كه‌نه‌دییه نیشاندا.
هاوكات تاریق نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی هه‌ولێر بۆ خه‌ندان رایگه‌یاند "هیچ كه‌سێك به‌و ناوه له ئاسایش ده‌ستگیرنه‌كراوه".
دایكی مایكڵ ده‌ڵێت، ماوه‌ی ڤیزای كوڕه‌كه‌ی هه‌تا مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی داهاتوو یاسایی بووه و ئه‌و دواجار رۆژی دووشه‌ممه قسه‌ی له‌گه‌ڵ مایكڵ كردووه كه ئه‌و كاته وتویه‌تی له دهۆكه و پیێ ووتوه له‌ڕێگای سلێمانی و دوبه‌ی و تۆرۆنتۆوه بۆ كه‌نه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها وتی"ئه‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا له چێشتخانه‌یه‌كدا بوو و وادیاربوو دڵی خۆشه، به‌ڵام كاتێ دواتر له‌هه‌مان شه‌ودا ته‌له‌فۆنم بۆ كرده‌وه میزاجی گۆڕابوو و به‌تۆنی ده‌نگیدا زانیم شتێك ڕوویداوه."
ده‌یان شه‌ڕڤانی كه‌نه‌دی، كه ژماره‌یه‌كی زۆریان جه‌نگاوه‌ری دێرینی سوپای كه‌نه‌دان، له‌نێوان ئه‌و سه‌دان شه‌ڕڤانه بیانیانه‌دان كه به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش هاوشانی هێزه كوردییه‌كان له‌به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌دژی داعش ده‌جه‌نگن.
حكومه‌تی كه‌نه‌دا به‌شێوه‌ی زاره‌كی ڕایگه‌یاندووه هانی هیچ كه‌نه‌دییه‌ك نادات به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش له‌دژی داعش شه‌ڕبكه‌ن به‌ڵام رێگایان لێ ناگرێت له سه‌فه‌ركردن یان پاش گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌ستگیریان ناكات، هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌ك كه‌نه‌دی له‌لایه‌ن هێزی پۆلیسی كه‌نه‌داوه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه.
به‌پێی ووته‌ی دایكی، مایكڵ بۆ ماوه‌ی 13 ساڵ له‌ریزه‌كانی سوپای كه‌نه‌دا خزمه‌تی كردووه و دوای ئه‌وه‌ی له مانگی ئازاری ساڵی پاردا سوپای وڵاته‌كه‌ی به‌جێهێشتووه، به‌ره‌و باكوروی سوریا به‌ڕێكه‌وتووه.
دایكی ئاشكرایكردووه "ئه‌و مانگی حوزه‌یران بریاری داوه بروات بۆ ئه‌وێ و بریاری داوه له‌دژی داعش شه‌ڕبكات دوای ئه‌وه هه‌ندێ شتی له‌باره‌ی گه‌لی كورده‌وه خوێنده‌وه و مایكڵ بریاریدا وه‌كو كارێكی مرۆیی دژی داعش شه‌ڕبكات."
ئه‌و شه‌ڕڤانه سه‌ره‌تا هاوشانی یه‌كینه‌كانی هێزی پاراستنی گه‌ل (YPG) له‌دژی داعش شه‌ڕی كردووه. نزیكه‌ی مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و بۆ عیراق په‌ڕیوه‌ته‌وه‌و له‌ده‌وروبه‌ری شه‌نگال شه‌ڕی كردوه. "دواتر دوای مانه‌وه‌ی له‌وێ بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، بریاریدا بگه‌ڕێته‌وه بۆ نیشتیمانی خۆی و پێی ووتم زۆر هیلاكم و ئیتر كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ماڵه‌وه"، دایكی شه‌ڕڤانه‌كه وایوت.
دایكی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه ئه‌و له‌كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوودا په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌داوه كردووه و ئه‌وان پێیان ووتوه وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.
XANDAN -
