كۆسره‌ت ره‌سول: ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌گوێره‌ی ده‌ستوور مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت
ئه‌و وتانه‌ی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا هات به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌سلێمانی له‌گه‌ڵ د.پیته‌ر بارتۆ نوێنه‌ری یونامی له‌عێراق.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی دیداره‌كه‌یان گفتوگۆكردن بووه له‌باره‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌شه‌ڕی دژ به تیرۆردا له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه كۆنتڕۆڵ كراونه‌ته‌وه‌و پارێزراون.
له‌وڕووه‌وه كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه"ئه‌م ناوچانه كوردستانین و داهاتووی ناوچه‌كان كوردستانه‌و به‌گوێره‌ی ده‌ستووریش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ".
هاوكات كۆسره‌ت ره‌سول‌و نوێنه‌ری یونامی له‌عێراق، قۆناغی دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵیان تاوتوێ كرد، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته هه‌ماهه‌نگی ته‌واو هه‌بێت له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌كان‌و رۆڵیان له‌به‌رچاو بگیرێت.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ شه‌ش هه‌فته‌یه ده‌ستی پێكردوهو تا ئێستا هێزه عێراقییه‌كان چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و شاره‌یان كۆنتڕۆڵكردوهتهوهو ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه به‌هۆی بوونی هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی موسڵدا ناتوانن به‌خێرایی پێشڕه‌ویی بكه‌ن.
له‌دوای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی له‌ناو موسڵ‌و ده‌وروبه‌ری ئاوارهبوونو رویان له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
له كۆتایی دیداره‌كه‌یاندا كۆسره‌ت ره‌سول‌و د.پیته‌ر بارتۆ، باسیان لهبارودۆخو ژیان‌و گوزه‌رانی ئاواره‌كان كردوه‌و جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته هاوكاری زیاتری هه‌رێمی كوردستان بكرێت له به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن و هاوكاریكردنی ئاواره‌كاندا.
XANDAN -
