فوئاد مەعسووم سەرەخۆشیی لە بارزانی دەكات
سەرۆککۆماری عێراق پرسە نامەیەکی ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و سەرەخۆشی پێڕادەگەیێنێت.
رۆژی دووشەممە 5-12-2016 فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق پرسە نامەیەكی ئاراستەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی (ئەقلیما بارزانی) كرد.
ئەقلیما مستەفا بارزانی، خوشکی گەورەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی دووشەممە 5-12-2016 کۆچی دواییکرد.
ئەقلیما بارزانی، لەدایكبووی ساڵی 1933 بوو، بەهۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەی ژین لە شاری هەولێر كۆچی دواییكرد.
دەقی پرسەنامەکەی فوئاد مەعسووم سەرۆککۆماری عێراق
بەڕێز سەرۆك مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان.
بە داخ و پەژارەی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوشكی گەورەتان خوالێخۆشبوو ئەقلیما خانمان پێگەیشت.
بۆ ئەو خەمە گەورەیە ،گەرمترین پرسە و سەرەخۆشیی لەبەڕێزتان و خانەوادەی كۆچكرد و دەكەین، لە پەروەردگاری مەزنمان داوایە بیخاتە بەر بەزەیی خۆی بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، سەبوریی و دڵنەواییش بە ئێوە خانەوادە و دۆستانتان ببەخشێت.
إنا لله وإنا إلیە راجعون
فوئاد مەعسوم
سەرۆككۆماری عێراق
RUDAW-
