وه‌زیری په‌روه‌رده: دروستكردنی قوتابخانه وه‌فایه‌كه بۆ نه‌وه‌ی ئێستا و داهاتوو
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به ئاماده‌بوون یوهزیری په‌روه‌رده، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه، ته‌لاری قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی تێكه‌ڵاو، كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 5/12/2016، به ئاماده‌بوونی د.پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده، به‌شدار عه‌بدولخالق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شه‌قڵاوه و چه‌ندین كه‌سایه‌تی و به‌رپرسی حكوومی، قوتابخانه‌ی كاوێسی بنه‌ڕه‌تی تێكه‌ڵاو كه له (۱۸) پۆل پێك هاتووه، به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ڕێكخراوی یونسێف دروست كراوه، كرایه‌وه.
وه‌زیری په‌روه‌ده، سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "كردنه‌وه‌ی قوتابخانه، نۆژه‌نكردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی به هه‌وڵێكی گه‌وره ده‌زانم كه له‌م دۆخه ئابوورییه و قه‌یرانه داراییه‌دا سێكته‌ری په‌روه‌رده نه‌وه‌ستێت، چونكه تا ژیان به‌رده‌وام بێت په‌روه‌رده‌یش به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆیه به‌رده‌وامبوونی په‌روه‌رده وه‌ك كۆڵه‌گه و ژێرخانی كۆمه‌ڵگه و هۆشیاری تاك، په‌یوه‌سته به به‌رده‌وامی ئه‌و ڕۆحه ژیارییه‌ی كه له نێو خودی كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا هه‌یه".
د. پشتیوان سادق، گوتیشی: "دروستكردنی قوتابخانه وه‌فایه‌كه بۆ نه‌وه‌كانی ئێستا و داهاتوو، تا ئاسووده تیایدا بخوێنن و به‌رده‌وامی بدرێت به په‌روه‌رده و فێركردن".
دروستكردنی ئه‌م قوتابخانه‌ی كاوێسی بنه‌ڕه‌تی، به هاوبه‌شی كراوه، ملیارێك و 6 سه‌د ملیۆن دیناری له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێم و 150 هه‌زار دۆلاری له‌لایه‌ن یونیسێفه‌وه دابین كراوه.
bas news -
