پۆلیسی سۆران ده‌نگۆیه‌ك ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

پۆلیسی سۆران ده‌نگۆیه‌ك ڕه‌تده‌كاته‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسى سۆران، هه‌واڵى كوشتنى برایه‌ك به‌ده‌ستى براكه‌ى له‌سۆران، له‌سه‌ر یارى كلاسیكۆ ره‌تده‌كاته‌وه‌.



نه‌قیب هاوار ئه‌رگۆشى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سۆران به‌ (باسنیوز)ى راگه‌یاند،: "به‌داخه‌وه‌ كه‌سانێك له‌ به‌بێ هه‌ست كردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تى، له‌هه‌ندێك په‌یچ و ئه‌كاوتنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ دواى یارى كلاسیكۆ له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ و ریال مه‌درید، له‌ شاری سۆران برایه‌ك براكه‌ى خۆى به‌چه‌قۆ كوشتووه‌و تاوانباره‌كه‌ش دانى به‌تاوه‌نه‌كه‌ى ناوه‌و ده‌سگیركراوه‌، لێره‌وه‌ هاووڵاتییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌راستى و نه‌مانزانیووه‌ رووداوى له‌و جۆره‌ له‌سنووره‌كه‌ ڕوویدابێت".



ناوبراو دڵگرانی خۆی له‌وه‌ش ده‌ربڕی كه‌ به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆرانه‌وه‌ زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوه‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و گوتیشی: "ده‌ستمان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پشت بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه‌وه‌ بوونه‌".
bas news -
Top