پۆلیسی سۆران ده‌نگۆیه‌ك ڕه‌تده‌كاته‌وه
نه‌قیب هاوار ئه‌رگۆشى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سۆران به (باس‌نیوز)ى راگه‌یاند،: "به‌داخه‌وه كه‌سانێك له به‌بێ هه‌ست كردن به به‌رپرسیاریه‌تى، له‌هه‌ندێك په‌یچ و ئه‌كاوتنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه گوایه دواى یارى كلاسیكۆ له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشلۆنه و ریال مه‌درید، له شاری سۆران برایه‌ك براكه‌ى خۆى به‌چه‌قۆ كوشتووه‌و تاوانباره‌كه‌ش دانى بهتاوهنهكهى ناوه‌و ده‌سگیركراوه، لێره‌وه هاووڵاتییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و هه‌واڵه دووره له‌راستى و نه‌مانزانیووه رووداوى له‌و جۆره له‌سنووره‌كه ڕوویدابێت".
ناوبراو دڵگرانی خۆی له‌وه‌ش ده‌ربڕی كه به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆرانه‌وه زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوه هه‌ڵبه‌ستراوه بڵاوكراوه‌ته‌وه و گوتیشی: "ده‌ستمان به لێكۆڵینه‌وه كردووه به‌مه‌به‌ستی به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پشت بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه‌وه بوونه".
bas news -
