خه‌ڵاتى ئاڵتوونى كاوه گه‌رمیانى درایه پارێزه‌ره خۆبهخشهكهى
دڵشاد ئه‌نوه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیكردنى چالاكییه‌كانى سێیه‌مین ساڵیادى تیرۆركردنى ڕۆژنامه‌نووس كاوه گه‌رمیانى، له مه‌راسیمى پێشكه‌شكردنى خه‌ڵاته‌كه‌دا به ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگه‌یاند: "هه‌ر له‌پاش تیرۆركردنى ڕۆژنامه‌نوس كاوه گه‌رمیانى، وه‌كو ڕادیۆى ده‌نگ و ڕێكخراوى ژیان به‌مه‌به‌ستى زیندوو هێشتنه‌وه‌ى یادى ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه بووێرهى گه‌رمیاندا، بڕیارماندا ساڵانه له یادهكهیدا خه‌ڵاتى ملوانكه‌ى ئاڵتوونى ببه‌خشینه ڕۆژنامه‌نووسێك یان كه‌سێكى ئازادیخواز".
گوتیشی: "بۆ ئه‌مساڵ به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نووس بڕیارماندا خه‌ڵاته‌كه ببه‌خشینه پارێزه‌ر كاوه له‌تیف، پارێزه‌رى خۆبه‌خشی كه‌یسی تیرۆركردنى كاوه گه‌رمیانى كه خۆبه‌خشانه و چاونه‌ترسانه له‌سه‌ره‌تاى ڕووداوه‌كه‌وه تا ئێستا كار له كه‌یسی ناوبراودا ده‌كات".
دواتر له‌لایه‌ن ئامه‌د كاوه گه‌رمیانى خه‌ڵاتى ملوانكه‌ى ئاڵتوونى كرایه ملى پارێزه‌ر كاوه له‌تیف.
كاوه گه‌رمیانى ته‌مه‌ن 35 ساڵ، رۆژنامه‌نووسێكى ناسراوی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان بوو و ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نوسانى كوردستان و ئه‌ندامى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى نێوده‌وڵه‌تى بووه، په‌یامنێرى ڕۆژنامه‌ى (ئاوێنه) و ڕادیۆى (ئازادى) بووه له گه‌رمیان، هاوكات سه‌رنووسه‌رى گۆڤارى (ڕایه‌ڵ)بوو كه گۆڤارێكى مانگانه‌یه و له گه‌رمیان ده‌رده‌چێت، خاوه‌نى كتێبێكیشه به‌ناوى (گه‌رمیان له‌نێو به‌ڵگه‌نامه ڕه‌شه‌كاندا).
گه‌رمیانى له‌ژیانى پیشه‌یی خۆیدا چه‌ندینجار ڕووبه‌ڕووى گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ بووه‌ته‌وه.
شه‌وى پێنجشه‌ممه (5-12-2013) له‌نێو ماڵى باوكى و له‌ئامێزى دایكی‌دا لهگهڕهكى سه‌ركه‌وتنى شارى كه‌لار تیرۆركرا.
bas news -
