به‌رپرسێكى باڵاى كورد: پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانى مووسڵ ناكشێته‌وه
عارف ته‌یفوور، به‌رپرسی میحوه‌رى خازى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، به كه‌ناڵى ئاسمانى "حوڕه‌ى عێراق"ـى ئه‌مریكی، ڕا گه‌یاند :" هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به خوێنى خۆیان ئه‌و ناوچانه‌یان ڕزگاركردووه، بۆیه هیچ نیازێك نییه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه ڕاده‌ستى به‌غدا بكرێن".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه هیواشى خواست كه كێشه‌ى ناوچه ناكۆكه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدڕاڵى، به ڕێگاى ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
ته‌یفوور، له‌و دیداره‌دا، گوتیشی :" هیوادارم پرسه‌كان له نێوان ئێمه و عێراق نه‌گه‌نه جه‌نگ، چونكه هه‌ردوولامان ماندووین".
bas news -
