سەرپۆشەکان نابێت بچنەوە ئاهەنگەکەی عومەر دیابەوە

سەرپۆشەکان نابێت بچنەوە ئاهەنگەکەی عومەر دیابەوە
لە دوایین ئاهەنگی هونەرمەندی گۆرانیبێژی میسری عومەر دیاب، رێگەی بە ئافرەتە سەرپۆشەکان نادرێت بچنە نیو ئاهەنگەکەوە.



ئەم بڕیارە لالەیەن کۆمپانیای رێکخەری ئاهەنگەکە دراوە و ئەم مەرجەی بۆ بەشداربووان لە رەگەزی مێ دیاریکردووە.



بڕیارە ئاهەنگەکە لە 25 ئەم مانگە لە یەکێک لە هوتێلە پێنج ئەستێرەکانی قاهیرە بەڕێوەبچێت.



ئەم بڕیارە رەنگە هەوادارانی دیاب تورە بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو گۆرانیبێژە هیچ لێدوانێکی لەم بارەیەوە نەداوە
payamner -
Top