ھێمن ھەورامی: بۆ ئازادکردنی شنگال هیچ پێویستییەکی به پەکەکە نەدەکرد

ھێمن ھەورامی: بۆ ئازادکردنی شنگال هیچ پێویستییەکی به پەکەکە نەدەکرد
بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، ھێمن ھەورامی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەکانی تورکیا ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت پەکەکە لە شنگال بچێتە دەرەوە.



بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، ھێمن ھەورامی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەکانی تورکیا ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت پەکەکە لە شنگال بچێتە دەرەوە.



لە درێژەی گوتەکانیدا لەسەر بوونی پەکەکە لەناوچەی شنگال، ھێمن ھەورامی گوتی:



"کاتێک داعش ھێرشی کردە سەر شنگال، پەیەدە لەسەر سنووری سووریا بوو، رارەوێکیان کردەوە، پەکەکە لە ھەرشوێنێک بۆشایی ھێز ھەبێت بەکاری دەھێنێت. ئەمەشی لە سووریا و قەندیل و ناوچەکانی تر ئەنجام دا. لەسەرەتادا کە دژبە داعش کاریان کرد سوپاسمان کردن، بەڵام ئەمە پرسێکی مرۆیی بوو، بەڵام سەرەڕای ئەوەی پێشمەرگە شنگالی رزگار کردووە، ئەون خۆیان جێگیر کرد. لەڕاستیدا ھیچ پێویستی بە پەکەکە نەدەکرد. چونکە پەکەکە ھیچ پەیوەندیەکی بە خەڵکی ئەو ناوچەیەوە نەبوو. نموونەیەکتان دەدمێ. کاتێک کۆبانێ نزیک بوو لەوەی بکەوێتە دەست داعش، ئێمە پێشمەرگەمان رەوانە کرد لە سایەی تورکیاوە، پێشمەرگە گەیشتە کۆبانێ و یارمەتیدەربوون بۆ ئازادکردنی کۆبانێ. بەڵام ھیچ کات نەمان گوت داوای بەشی خۆمان دەکەین لە کۆبانێ. لەکاتێکدا پەکەکە ھیچ پەیوەندی نییە بە کوردستانی عێراقەوە. دەبێت پەکەکە بە زووی شنگال بەجێ بھێڵێت. ئێمە ھەموو ھەوڵێکی ئاشتیانە دەدەین تاکو شنگال بەجێبھێڵن، لەکاتێکدا بوونی پەکەکە لە شنگال ھاندەرێکی خراپە بۆ پێکدادان. ھیچ ھۆکارێک نییە بۆ مانەوەی پەکەکە لە شنگال لەمڕۆ و داھاتوودا. بوونی پەکەکە لە شنگال نایاساییە و ھەوڵێکی تێکدەرانەیە."

payamner -
Top