بارزانی و سوپاسالاری عێراق ڕەوشی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵیان تاوتوێ كرد

 بارزانی و سوپاسالاری عێراق ڕەوشی ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵیان تاوتوێ كرد
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سوپاسالاری عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 5/12/2016 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ فەریقی یەكەم عوسمان عەلی فەرهود ئەلغانمی، سوپاسالاری عێراق و شاندێكی یاوەری كە لە فەرماندەی هێزی ئاسمانیی عێراق، جێگری سوپاسالاری عێراق بۆ ئۆپەراسیۆنەكان، جێگری فەرماندەی گشتیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و بەڕێوەبەری هەواڵگریی سەربازی پێکهاتبوون، كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا وردەكارییەكانی پڕۆسەی ئازادكردنی شاری مووسڵ خرانە بەرباس و ستایشی سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، كرا.

هەر لە دیدارەكەدا هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە پڕۆسەی ئازادكردنی مووسڵدا بەرز نرخێندرا و جەخت لەسەر بەردەوامیی ئەو هەماهەنگییە كرایەوە.




باسنيوز
Top