وادەی خەرجکردنی زیادەی مووچەی مامۆستایان ڕاگەیاندرا

 وادەی خەرجکردنی زیادەی مووچەی مامۆستایان ڕاگەیاندرا
وەزیری پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، وادەی ھەژماركردنی زیادەی مووچەی مامۆستایانی ئاشكرا کرد.

پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕای گەیاند: "لە 1/12/2016ەوە، زیادەی مووچەی مامۆستایان ھەژمار دەكرێت كە 100 ھەزار دینارە بۆ مامۆستایانی ناوشار و 150 ھەزار دیناریشە بۆ مامۆستایانی دەرەوەی شار".

ئەوەشی بە کەناڵی (کوردستان 24) ڕاگەیاندووە کە لەو بەروارەوە، لە ھەموو قوتابخانەكاندا كار بە لیستی "غیابات" دەكرێت و ھەر مامۆستایەك دەوام نەكات، “غیاب دەدرێت".

لە كۆبوونەوەی ڕۆژی 26/11/2016، بە سەرپەرشتیی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پەروەردە و بریکاری وەزارەتی دارایی بە وەکالەت و سەرۆک و جێگرانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و یەکێتی مامۆستایان، بڕیاردرا مانگانە بڕی 100 ھەزار دینار بۆ مامۆستایانی ناوشار و بڕی 150 ھەزار دینار بۆ ئەو مامۆستایانەی ھاتوچۆی دەرەوەی شار دەکەن، تەرخان بکرێت.





باسنيوز
Top