مووچە و شایستە داراییەکانی پێشمەرگە دەخرێتە سەر وەزارەتی بەرگریی عێراق
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکانی کەناڵی (کوردستان 24 ) لەو دانیشتنەدا به‌تایبه‌تی پێدانی 17% به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێم به‌رامبه‌ر راده‌ستكردنی 550 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وتی كه‌ركووك و هه‌رێمی کوردستان به كۆمپانیای سۆمۆ و دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه له پاره‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، یان ئه‌و بڕه پاره‌یه دیاری بكرێت كه به پێشمه‌رگه ده‌درێت.
لە درێژەدا ئاماژە بەوەش کراوە لە دانیشتنی پەرلەماندا مووچە و شایستە داراییەكانی پێشمەرگە زۆرترین مشتومڕی لێ كەوتەوە. لە سەرەتادا دیاریكردنی 17% له پاره‌ی هێزی وشكایی سوپای عێراق بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه لە لیژنه‌ی دارایی ده‌ستنیشان كرابوو، به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان دواخرا، كه داوایان كرد كه‌متر بێت له 13%، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه فراكسیۆنی پارتی هۆڵی په‌رله‌مانی به‌جێهێشت و بایكۆتی كرد.
ئه‌و كاته‌ی كه سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی لێدوانی رۆژنامه‌وانی ده‌دا له‌باره‌ی هۆكاری كشانه‌وه‌ی له هۆڵی په‌رله‌مانی و جێبه‌جێ نه‌كردنی خواستی هه‌رێم، جارێكی دیكه ئه‌و ماده‌یه‌ی تایبه‌ت به شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه خراویهوە به‌رباس و له ئه‌نجامدا له‌سه‌ر داڕشتنێكی دیكه بۆ ئه‌م ماده‌یه رێككه‌وتن كرا."
به‌پێی ئه‌و داڕشتنه، حكوومه‌تی فیدراڵ مووچه‌ی پێشه‌رگه به‌پێی ژماره له پشكی هێزی وشكایی سوپای عێراق ده‌دات و دیاریكردنی ژماره‌كه‌شی ده‌مێنێته سه‌ر رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
شه‌وی ڕابردوو پێش ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بوودجه‌ی عێراق بخرێته به‌ر ده‌نگدان و ته‌نیا ده‌قی پرۆژه یاساكه به‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران دابه‌شكرابوو، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا به ده‌ربڕینی نێگه‌رانی خۆی رایگه‌یاند داواكاری فراكسیۆنه كوردییه‌كان له پرۆژه یاساكه‌دا جێی نه‌كراوه‌ته‌وه و داواشی كرد چاوخشاندنەوە به ده‌قه‌كه بكرێت و داواكارییەكانی هەرێم و فراكسیۆنه كوردستانییەكان تێیدا جێگیر بكرێت.
هه‌ر له دانیشتنی شه‌وی رابردووی په‌رله‌مان، پرۆژه‌ی هه‌ر سێ لایه‌نی كوردی، یه‌كێتی، گۆران و كۆمه‌ڵ په‌سند كرا كه به‌هۆیه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وتی كه‌ركوك و 250 هه‌زار نه‌وتی هه‌رێم راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ ده‌كات له به‌رامبه‌ر پێدانی مووچه 740 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌غداوه.
ده‌نگدان له‌سه‌ر ماده‌كانی دیكه‌ی پرۆژه یاسای بودجه بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دواخرا كه تا نزیكه‌ی كاتژمێر 12 شه‌وی رابردوو به‌رده‌وام بوو.
داهاتی عێراق له پرۆژه یاسای بوودجه‌ی 2017 زیاتره له 79 تریلیۆن دۆلار، له كاتێك خه‌رجییه‌كانی ساڵی 2017 عێراق زیاتره له 100 تریلیۆن دۆلار و زیاتر له 21 تریلیۆن دینار كورتهێنانی هه‌یه.
به‌پێی پرۆژه‌ی یاسای بوودجه‌ی عێراق پێویستە رۆژانه 3.75 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ھەناردە بكرێت و نرخی هه‌ر به‌رمیلێكیش به 42 دۆلار دیاری كراوه.
باس‌نیوز
