لە ناوچەی بازیان نزیکەی 100 کەس بەهۆی تەقینەوەیەکەوە ژەهراوی بوون
عەلائەدین عەبدولقادر، لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی بازیان، ڕاگەیاند، کاتژمێر 8:30 دەقیقەی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 5\12\2016، لەنێو ئاسنە کۆنەکانی کارگەی غازی بازیان، بوتڵێکی گاززی کلۆر تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 100 کەس ژەهراوی بوون.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لەنێو بەرکەوتووەکاندا، 4 حاڵەتی ناجێگیر و مەترسیدار هەیە و سەرجەم ژەهراویبووەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون.
بەرپرسەکەی پۆلیسی بازیان لە لێدوانەکەیدا ئاماژەشی بەوە کرد کە لەنێو ژەهراویبووەکاندا، ژمارەیەکی زۆری کەسانی بە ڕەگەز هیندی هەن.
باسنيوز
