ڕێناس جانۆ: بودجەی 2017ی عێراق زۆر لاوازە
ڕێناس جانۆ ئاماژەشی بەوە کرد کە “ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى ئه‌وان سياسييه و له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لايه‌نى ئيئتلافى نيشتيمانييه”. جەختیشی لەوە کردەوە کە پڕۆژەی بودجه‌ی گشتیی 2017ی عێراق زۆر لاوازه و له سوود و به‌رژه‌وه‌ندیی پێشمه‌رگه‌دا نييه و داواكارييه‌كانى بە تەواوی تێدا جێبه‌جێ نه‌كراوه.
جانۆ ئەوەشی بۆ کەناڵی (کوردستان 24) ئاشکرا کردووە: “پارتى داواي كردووه، بودجه‌ى پێشمه‌رگه له ياساى بودجه‌دا بچه‌سپێت”. دووپاتیشی کردووەتەوە: “ناكۆكييه‌كانى ناو يه‌كێتى سه‌رى له ئێمه‌ش شێواندووه و به تايبه‌تى له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ فراكسيۆنى يه‌كێتى له ئەنجومەنی نوێنه‌رانى عێراق”.
ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئەوەی نەشاردووەتەوە کە ئێستا عێراق به‌ره‌و ديكتاتۆريه‌تى زۆرينه ده‌چێت و ئه‌مه‌شی بە پێچه‌وانه‌ى ئەو ڕێککەوتنانە لەقەڵەم دا كه 13 ساڵه كاريان پێ دەکرێت. گوتیشی: “ئه‌و ماددانه‌ى په‌سند كراوون، هه‌مان ئه‌و مادانه‌ن كه له لايه‌ن به‌شێك له هاوپه‌يمانى نيشتيمانى شيعه‌كانه‌وه دانراوون، ئه‌جێنداى سياسى له پشتيانهوهيه و زانيارى پشتڕاستكراومان له به‌رده‌سته كه ئه‌و بودجه‌يه وه‌ك بۆسهيهكه بۆ خودى حەیدەر عەبادی، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق”.
ئەو پەرلەمانتارەی هەرێمی کوردستان بەپێویستی زانی، لایەنەکان گرنگترین کارت و بەرنامە بگرنە بەر کە “يهكڕيزى و يه‌كهه‌ڵوێستييه” و دەڵێت: “فراكسيۆنى پارتى فراكسيۆنێكى ئاسان نييه، هه‌ر چييان بوێت، به‌سه‌ريدا بيسهپێنن”.
له باره‌ى بابه‌تى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت، ئه‌و پڕۆژه‌يه‌ى يه‌كێتى و گۆڕان و كۆمه‌ڵ خستبوويانهڕوو، رێناس جانۆ ئاشکرای کردووە: “ئه‌وان به مه‌به‌ست له باره‌ى نه‌وتى كه‌ركووكه‌وه ده‌سته‌واژه‌ى (گواستنه‌وه)ى نه‌وتيان به‌كارهێناوه له برى (هه‌نارده‌كردنى)ى نه‌وت، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌سته و ده‌يانه‌وێت حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان وه‌ك نه‌وت گوێزه‌ره‌وه له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن”.
باس‌نیوز
