لە هەولێر چراخان ڕەفیق وەک یەکەم ژنە بازرگانی کوردستان خەڵات دەکرێت
لە شاری هەولێر، چراخان ڕەفیق وەک یەکەم ژنە بازرگانی کوردستان، خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشراوە، لەکاتێکدا پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە (باسنیوز) لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە دەستی کەوتووە، لە هەفتەی ڕابردوودا، چراخان ڕەفیق، وەک یەکەمین ژنە بازرگانی کوردستان خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشراوە. سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە: “ئەو ژنە بازرگانە توانیویەتی بەهۆی زیرەکییەکەیەوە، لەماوەیەکی دیاریکراودا سامانەکەی کۆبکاتەوە”.
بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، دیارییەکە لەلایەن ڕێکخراوی جیهانی (سەوسەن سەیدەوە) بە چراخان ڕەفیق دراوە و مەراسیمەکەش لە هۆتێل (ڕۆتانا)ی شاری هەولێر بەڕێوە چووە.
پێشتر (باسنیوز) ئەوەی ئاشکرا کردووە کە بە فەرمانی لیژنەیەکی تایبەتیی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان،، دەست بەسەر بڕی 276 ملیار دیناری چراخان رەفیق عومەردا گیراوە، بەهۆی ئەوەی ”بە شێوەی نایاسایی بازرگانی بە نەوت کردووە و لە چەند دۆسیەیەکی گەندەڵیدا تێوە گلاوە“.
BAS NEWS-
