رێکخراوێکی نێودەوڵەتی تهقهمهنی و بۆمبی چێنراوی داعش پاك دهكاتهوه
رێكخراوێكی مینپاكی نهرویجی هاوكاری ههرێمی كوردستان دهكات بۆ پاككردنهوهی ئهو زهویانهی داعش بهتهقهمهنی و بۆمبی چێنراو پیسی كردوه.
وەفدێکی رێکخراوی (NPA) نەرویجی بە سەرۆکایەتی بەرێز (ستێنەر ئیسێن) بەرێوەبەری رێکخراوی مینپاکی نەرویجی و وەفدی یاوری سهردانی محمد ئەحمەد سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین كرد.
سەرەتا سەرۆکی دەزگا وێڕای بەخێرھێنان ھیوای خواست ڕێکخراوە نێودەولەتیەکانی بواری مین زیاتر ھاوکاری ھەرێمی کوردستان بکەن لە ھەرچی زوو پاکردنەوەی ئەو روبەرە فراوانەی کە داعش پیسی کردووە بە تەقەمەنی و بۆمبی چێنراو کە دوای ئازاد کردنەوەی ئەو ناوچانە لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە ھاوڵاتیان لە بەر مەترسی بۆسەر ژیانیان ناتونن بگەرێنەوە ناوچەکانی خۆیان ھەروەھا بەرێزسەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین دڵنیایی دا کە دەزگای مین پاڵپشت و ھاوکاری ئەو رێکخراوە دەبێـت بۆ کارکردن لە کوردستان بە ئامانجی پاکردنەوەی خاکی ھەرێمی کوردستان و ناوچە پیسبوەکان بە مین و تەقەمەنی.
لای خۆشیەوە ستێنەر ئیسێن رایگەیاند ئەوان ھەر شوێنێک دەزگای مین بۆیان دەست نیشان بکات بۆکارکردن و لە پێشینە بێـت بۆ دەزگای مین کار لەوێ دەکەن بە بۆ پاکردنەوەی ناوچە مەترسیدارەکان بۆ دوبارە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان.
PAYAMNER-
