هه‌زاران منداڵی بێباوك و قوتابی هاوكاری ده‌كرێن
دوو پرۆژه‌ی گرنگ راده‌گه‌یه‌نرێت، له‌وانه هاوكاریكردنی مانگانه‌ی سێ هه‌زار منداڵی بێباوك له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی جانتاو پێداویستی خوێندن به‌سه‌ر 20 هه‌زار قوتابی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی له كه‌مپی ئاواره‌كان و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوێت پرۆتۆكۆلێكمان ئیمزاكردوه بۆ هاوكاریكردنی مانگانه‌ی سێ هه‌زار منداڵی بێباوك له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، كه مانگانه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی كوێته‌وه هاوكارییان پێشكه‌ش ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش یه‌كێك ده‌بێت له پرۆژه گرنگه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كه له‌ڕێگه‌یه‌وه ژماره‌یه‌كی زیاتر له منداڵانی بێباوك سودمه‌ند ده‌بن و مانگانه هاوكاریی ماددیان پێشكه‌ش ده‌كرێت.
له ته‌وه‌رێكی تردا مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كارێكی گرنگترمان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوێت ئه‌نجامده‌ده‌ین، ئه‌ویش خۆی له سێكته‌ری په‌روه‌رده‌دا ده‌بینێته‌وه، به‌خۆشحاڵیه‌وه ده‌وڵه‌تی كوێت ئاماده‌ییان پیشانداوه بۆ ئاواره‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌مپانه‌ی كه قوتابخانه‌ی تێدایه‌و پرۆسه‌ی خوێندن تیایاندا به‌ڕێوه ده‌چێت، 20 هه‌زار جانتاو پێداویستی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی دابین ده‌كرێت و به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی زۆر باش ده‌ره‌خسێنێت بۆ به‌رده‌وامیدان به پرۆسه‌ی خوێندن و كارئاسانیكردن بۆ قوتابیانی ئاواره له‌لایه‌ك و هاوكات بۆ قوتابیانی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
PAYAMNER-
