په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی بودجه كۆده‌بێته‌وه
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی په‌رله‌مان بڵاویكرده‌وه، كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ كاتژمێر پێنجی عه‌سر ده‌سپێده‌كات و تایبه‌ته به ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی بودجه‌ی فیدراڵی 2017 كه له 48 مادده پێكهاتووه.
داهاتی گشتی عیراق له بودجه‌ی 2017 به زیاتر له 79 تریلیۆن دینار خه‌مڵێنراوه له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌نارده‌كردنی رۆژانه‌ی سێ ملیۆن و 750 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه (250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك و 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم) و نرخی هه‌ر به‌رمیلێك به 42 دۆلار دیاریكراوه.
له‌پڕۆژه‌كه‌دا پشكی هه‌رێم به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 17 دیاریكراوه به‌ڵام به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بدات به‌حكومه‌تی عیراق.
XENDAN -
