كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌گه‌ڵ برێت مهكگۆركو باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌عێراق شه‌ڕی داعش‌و رزگاركردنی موسڵ تاوتوێ ده‌كات
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێشوازیكرد له فرانك به‌یكه‌ر باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق‌و وه‌فدی یاوه‌ری.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جه‌ختی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه كه پێویسته له كێشه ناوخۆییه‌كانی كوردستاندا، هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه‌و دۆست‌و هاوپه‌یمانانی كوردیش هاوكاربن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندا.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا كرا‌و به گرنگ زانراوه په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كان بدرێ و حكومه‌تی به‌ریتانیا هاوكاری زیاتری هه‌رێمی كوردستان بكات.
هه‌روه‌ها ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌یان باسكردن بووه له‌شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و رۆڵی كورد له‌و جه‌نگه‌دا، "له‌مڕووه‌وه هه‌ردوولا رۆڵی كاریگه‌ر و به‌رچاوی هێزی پێشمه‌رگه‌یان له جه‌نگه‌كه بهرزنرخاندو سوپاسی قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان كرد، كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م جه‌نگه‌وه هه‌میشه توانیویه‌تی تیرۆرستان تێك بشكێنێ".
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كۆسره‌ت رهسوڵو باڵیۆزی به‌ریتانیادا باسله كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی ناوه‌ند كراوه‌و جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه پێویسته كێشه‌كان به گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن و هه‌ردوولا به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان له‌به‌رچاو بگرن.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی داوای له باڵیۆزی به‌ریتانیا كردوه كه هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری زیاتری هێزی پێشمه‌رگه بكرێت.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه زیاتر له 2 ساڵ به‌درێژای سنوره‌كانی هه‌رێم له‌شه‌ڕی دژی داعشدابوونو له‌ته‌واوی ناوچه‌كان چه‌كدارانی داعشیان تێكشكاند‌و ناوچه‌كانیان پاككرده‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌شاری سلێمانی پێشوازیكرد له برێت مه‌كگۆرگ، نوێنه‌ری تایبه‌تی باراك ئۆباما بۆ هاوپه‌یمانێتی شه‌ڕی دژی داعش و وه‌فدێكی هاوڕێی.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، هه‌ردوولا گفتوگۆیانكردوه له‌باره‌ی شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و هه‌نگاوه‌كانی له‌ناوبردنی داعش، له‌مڕووه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختیان له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان هاوپه‌یمانان و هێزه به‌شداره‌كانی ئه‌م شه‌ڕه كرده‌وه.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی له دیداره‌كه‌دا وتی"پێشمه‌رگه به قاره‌مانێتی خۆی سه‌لماندی كه هێزێكی نهبهردهو هه‌میشه ئومێدی سه‌ركه‌وتن و هه‌وێنی پاراستنی كوردستانه‌و گه‌لی كوردیش ئاماده‌یه هه‌میشه له‌به‌ره‌ی دیموكراسیدا بجه‌نگێ".
له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا، برێت مه‌كگۆرگ سوپاسی قاره‌مانێتی‌و ئازایه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد له جه‌نگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و تێكشكاندنیان و سوپاسی تایبه‌تی سه‌ركرده‌كانی كوردی كرد، كه قاره‌مانانه سه‌رپه‌رشتی ئه‌م جه‌نگه‌یان كردووه.
ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌ی نێوان كۆسره‌ت رهسوڵو مه‌كگۆرك، ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ بوو، هه‌ردوولا وێڕای باسكردنی قۆناغه‌كانی ئه‌م ئۆپهراسیۆنهو هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هێزه به‌شداره‌كان، جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه پێویسته له ئایندهی شاره‌كه‌دا رۆڵ و پێگه‌ی هه‌موو پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌و ئایینه جیاوازه‌كان له‌به‌رچاو بگیرێ.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا كه باڤڵ تاڵه‌بانی به‌شداری تێداكرد، برێت مه‌كگۆرگ "پاڵپشتی‌و پشتیوانی خۆی بۆ یه‌كێتییه‌كی به‌هێز دهربڕیو هیوای خواست كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی چاره‌سه‌ر بكرێن و رۆڵ و پێگه‌ی كاریگه‌رتر بۆ یه‌كێتی بگه‌ڕێته‌وه".
XENDAN -
