په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په سه‌ردانی ده‌میرتاش‌و یوكسه‌كداغ‌و په‌رله‌مانتاره زیندانیكراوه‌كانیان كرد
ئه‌و سه‌ردانه‌ی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په دوای ئه‌وه‌هات كه زیاتر له 15 مانگه سه‌ردانی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په بۆ زیندانه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زارتی دادی توركیاوه قه‌ده‌غه‌كراوه.
به‌پێی ئاژانسی دۆغانی توركی، دوێنی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ردانكردنی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په بۆ زیندان هه‌ڵگیراوه‌و په‌روین بوڵدان په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی ئیسته‌نبۆڵ كه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه به هاوڕێیه‌تی میتحات سنجار په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی شاری ماردین، سه‌ردانی زیندانی ئه‌درنه‌یان كردوه‌و چاویان به سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌و عه‌بدوڵا زێدان په‌رله‌مانتاری هه‌كاری كه‌وتووه، دواتر سه‌ردانی زیندانی سیلیڤری-یان كردووه له ئه‌سته‌نبوڵ‌و چاویان به سه‌لما ئیرماك و نورسال ئایدۆغان و نیهات ئاكدۆغان و له‌یلا بیرلیك په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په كه‌وتووه.
ئه‌مڕۆش په‌روین بوڵدان‌و میتحات سنجار سه‌ردانی زیندانی كاندیرایان كردووه سه‌ربه پارێزگای كوجالی‌و چاویان به فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌و ئیدریس بالوكان جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌و گولسه‌ر یلدرم‌و فه‌رهات ئه‌نجو په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په كه‌وتووه.
4ی مانگی رابردوو، پۆلیسی توركیا به‌جیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵه‌كانی هه‌ریه‌ك له‌هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په فیگه‌ن یۆكسه‌كداغ‌و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش‌و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌و پارته‌و ده‌ستگیریكردن، تائێستاش به‌شێكیان له‌زیندان ماونه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی هه‌ده‌په به‌تۆمه‌تی ئه‌وه ده‌ستگیركراون كه ره‌تیانكردووه‌ته‌وه له‌به‌رده‌م داواكاری گشتیی ئامه‌د ئاماده‌بن‌و وته‌ی خۆیان له‌پڕۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌ت به "تیرۆر" پێشكه‌ش بكه‌ن.
ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆكان‌و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په ناڕه‌زایی زۆری له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی توركیا‌و وڵاتانی ده‌ره‌وه لێكه‌وته‌وه، ره‌وه‌ندیش كوردیش له‌زۆر وڵات خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو ئه‌وكاره‌ی حكومه‌تی توركیایان ئیدانه‌كرد.
له‌دوای ده‌ستگیركردنی هاوسه‌رۆك‌و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په، حكومه‌تی توركیا چه‌ندین سه‌رۆك شاره‌وانی كوردی سه‌ربه ده‌به‌په‌شی ده‌ستگیركردو له‌پۆسته‌كانیان دووری خستنه‌وه.
په‌روین بوڵدان‌و میتحات سنجار، داوای مۆڵه‌تیان له وه‌زاره‌تی دادی توركیاش كردوه بۆ سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له ئه‌حمه‌د تورك هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی ماردین‌و گوڵته‌ن كشاناك‌و فرات ئانلی هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی ئامه‌دو به‌كر كایا هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی وان كه زیندانیكراون، به‌ڵام وه‌زاره‌تی داد رێگه‌ی پێنه‌داون.
XENDAN -
