ناوی وەرگیراوانی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا رادەگەیێندرێت

ناوی وەرگیراوانی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا رادەگەیێندرێت
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، بەپێی رێنماییەكان رۆژی دووشەممە 4-12-2016 ئەنجامی بەرایی وەرگیراوانی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا ردەگەیێندرێت.

عەباس ئەكرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، بەپێی رێنماییەكان بڕیارە رۆژی دووشەممە 5-12-2016 ئەنجامی بەرایی وەرگیراوانی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی 2016- 2017 رابگەیێنرێت.

عەباس ئەكرەم، گوتیشی "ماوەی هەفتەیەك دیاریكراوە بۆ هەر یەكێك كە رەخنە یان تانەیەكی هەبێت و دەتوانن لەماوەی ئەم هەفتەیەدا سكاڵاو و رەخنەكانی خۆیان بگەیێنن".
RUDAW -
Top