لە كەمپێكی ئاوارەكانی موسڵ دوو كەس سووتان

لە كەمپێكی ئاوارەكانی موسڵ دوو كەس سووتان
بەهۆی ئاگر كەوتنەوە لە كەمپی ئاوارەكانی دیبەگە، دوو كەس گیانیان لەدەستدا و 7ی دیكەش برینداربوون.

موقەدەم ئەیوب جەوهەر، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی دیبەگە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 4-12-2016 لە كەمپی ئاوارەكانی دیبەگە2، حاڵەتێكی كڵپەی ئاگر روویدا، بەو هۆیەشەوە 2 ئاوارە گیانیان لەدەستداوە و 7ی دیكەش سووتاون و برینداربوون".

موقەدەم ئەیوب جەوهەر راشیگەیاند، بریندارەكان بە مەبەستی چارەسەری پزیشكی رەوانەی نەخۆشخانەكانی هەولێر كراون.

لەبارەی ناسنامەی ئەو كەسانەی گیان لەدەستداوە یان برینداربوون، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی دیبەگە ئاشكرایكرد "هەر نۆ كەسەکە خەڵگی گەڕەكی زەهرای شاری موسڵن و بە رەگەز عەرەبن".
rudaw -
Top