بارزانی و سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی سووریا كۆبوونەوە
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە 4-12-2016 مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئەنەس عەبدە، سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی سووریا و شاندێكی یاوەری كۆبوونەوە.
بەپێی راگەیێندراوەكە "بارودۆخی سیاسیی و ئەمنی ناوچەكە، عێراق و سووریا و دواپێشهاتە سیاسی و هاوكێشە تازەكان لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تاوتوێكران".
بارزانی و ئەنەس عەبدە باسیان لە بارودۆخی شاری حەلەب، بە تایبەت بارودۆخی نالەباری مرۆیی لەو شارەدا كردووە.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، باس لە ئۆپەراسیۆنی موسڵ و سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق كراوە.
ئەنەس عەبدە سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی سووریا و شاندێكی یاوەری سوپاسی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان كرد بۆ ئەو هاوكارییانەی لەبواری جیاجیادا پێشكەشی گەلی سووریای كردووە، بەو بە بۆنەیەوە دیاری رێزلێنانی گەلی سووریایان پێشكەشی بارزانی كرد
RUDAW -
