بەشێكی زۆر لە بەندكراوانی ئێران كوردن

بەشێكی زۆر لە بەندكراوانی ئێران كوردن


رێژەی بەندکراوە سیاسییەکانی ئێران بەرزبووەتەوە و ئێستا یەک لەسەر سێی ھەموو بەندکراوە سیاسییەکانی ئێرانیش کوردن، گوتەبێژی کۆمەڵەی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لە جنێڤ زۆربەیان سزای درێژخایەنیان بۆ دەبڕدرێتەوە، بەڵام لە ناو دەسەڵاتی دادوەری ئێران وەک بەندکراوی سیاسی مامەڵەیان لەگەڵ ناکرێ.

ئاماری بەندکراوانی سیاسی لەئێران رۆژانە لەبەرزبوونەوەدایە و رێژەی کوردەکانیش لەھەموو نەتەوەکانی دیکەی ناو ئێران زیاترە، گوتەبێژی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەجنێڤ ئەنجامی بەدواداچوونەکانی رێکخراوەکەیانی دەخاتەڕوو.
k24-
Top