عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح فه‌سڵ كرا

عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح فه‌سڵ كرا


په‌رله‌مانتارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح، به‌ هۆى ئاماده‌نه‌بوونى له‌ هۆڵه‌كانى وانه‌ خوێندنى زانكۆى حه‌يات فه‌سڵكرا.

عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح، قوتابى به‌شى دارايى و بانكى كۆليژى زانسته‌ ئيدارى و داراييه‌كانى زانكۆى حه‌ياتى تايبه‌ت به‌ زانست و ته‌كنۆلۆژيا بووه‌ له‌ هه‌ولێر و ئه‌مساڵ له‌ قۆناغى سێ بووه‌ و به‌ هۆى ده‌وام نه‌كردن و غائيب بوونيه‌وه‌ فه‌سڵكراوه‌.

به‌ گوێره‌ى بڕيارى زانكۆكه‌ كه‌ وێنه‌يه‌كى ده‌ست كه‌وتووه‌، كه‌ رۆژى 28ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2016 به‌ ژماره‌ 16 ده‌رچووه‌، هاتووه‌: ئه‌و قوتابيانه‌ به‌ هۆى غائيب بوونيانه‌وه‌ به‌ فه‌سڵكراو هه‌ژمارده‌كرێن و ئه‌مساڵى خوێندن 2016-2017ش به‌ كه‌وتوو بۆيان هه‌ژمار ده‌كرێت.
k24-
Top