ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە تیرۆرکردنی دوو فەرمانبەفر بڵاو دەکرێتەوە
دیوالی حەمی بریندار، بەڕێوەبەری چاکردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی دهۆک رایگەیاند، کە لێکۆڵینەوە لە تیرۆرکردنی عەبدولمەناف تەها و وەیسی سەعید بەردەوامە و گەیشتووەتە قۆناغێکی باش.
دیوالی حەمی بریندار هەروەها رایگەیاند، کە ”لە ماوەیەکی نزیکدا“ ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ رای گشتیی بڵاو دەکرێتەوە.
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی 2016، عەبدولمەناف تەها و وەیسی سەعید فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی چاکردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی پارێزگای دهۆک لە چیای شنگال بە دەستی چەکدارانی سەر بە پەکەکە تیرۆرکران.
باسنیوز
