كۆیە.. ژنێك كە ویستوویەتی دەمانچە بەرێتە گرتووخانە دەستگیر کرا
شۆڕش كاكە، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای كۆیە لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی كانوونی دووەم لە كاتی بینینی بەندكراوان لەلایەن كەسوكاریانەوە، بنكەی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی كۆیە ژنێكی دەستگیر كرد كە دەمانچەیەكی جۆری تارقی لەناو جانتاكەی شاردبووەوە".
گوتیشی "هاوكات هەر بەو ژنەوە و بڕی (6) دەفتەر دۆلار و (5) ملێۆن دینار گیرا كە دەرمانچەكە و پارەكەی لەناو جانتاكەی شاردبووەوە."
باسنیوز
