مووچەی 100 هەزار پێشمەرگە لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق جێگیرکرا

مووچەی 100 هەزار پێشمەرگە لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق جێگیرکرا
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "مووچەی پێشمەرگە چووە ناو پرۆژەی یاسای بودجەی عێراق و هاوتا دەبێت لەگەڵ سەربازن و پلەدارانی سوپای عێراق".

شاخەوان عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "پێشنیازی پێدانی مووچەی 100 هەزار پێشمەرگە لە بودجەی وەزارەتی بەرگریی عێراق لەنێو پرۆژەی یاسای بودجەی 2017 و لە راپۆرتی لیژنەی دارایی جێگیرکرا".

شاخەوان عەبدوڵڵا گوتی: "مووچەی ئەو 100 هەزار پێشمەرگەیە هاوتا دەبێت لەگەڵ مووچەی سەربازان و ئەفسەرانی سوپای عێراق".






رووداو
Top